پەرلەمانتارانی كورد بەشداری كۆبونەوەی سبەینێی پەرلەمانی عێراق ناكەن

09/05/2016 - 09:21 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیوـ سلێمانی
هەرچەندە بڕیار وایە سبەینێ شەممە ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق كۆببێتەوە و سەرۆكی پەرلەمانیش دوای لەسەرجەم پەرلەمانتاران كردوە كە ئامادەی كۆبونەوەكەبن، بەڵام پەرلەمانتارانی كورد رایدەگەیەنن ئەوان بەشداری ئەو كۆبونەوەیە نابن.
دكتۆر موسەننا ئەمین سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێكی تایبەتدا بە كوردیوی راگەیاند" پەرلەمانتارانی كورد بەشداری كۆبونەوەی سبەی پەرلەمان ناكەن "
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو وتیشی" وەك پەرلەمانتارانی كورد ڕامان گەیاندوە" پێویستە لایەنە سیاسیەكان كۆببنەوە بڕیارێك لەبارەی گەرانەوەی پەرلەمانتارانی كورد بدەن و پێویستە كورد گرنتی وەربگرێت بۆئەوەی جارێكی تر ئەو حاڵەتانەی ڕابردوو ڕونەدەنەوە ژینگەیەكی لەباریش فەراهەم بهێنرێت بۆ كۆبونەوەكان"

سەرچاوەیەكیش لەپەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەداوە "ئەگەر پەرلەمانتارانی كورد و پەرلەمانتارە مانگرتوەكان بەشداری كۆبونەوەكە نەكەن ئەوا نیسابی یاسای تەواو نابێت و ئەمەش دەبیتە هۆی پەكخستنی كۆبونەوەكەو لیژنەكەكانیش بۆئەوەی كارەكانیان بكەن پێویستە نیسابیان تەواو بێت"
جێگەی ئاماژەیە لە هەفتەی رابردودا خۆپیشاندەران هێرشیان كردە سەر باڵەخانەی پەرلەمان و ئەمەش بوە هۆی ئەوەی كە پەلاماری پەرلەمانتارانی كورد بدرێت ئەوانیش گەڕانەوە هەریمی كوردستان و ماوەی دووڕۆژیشە سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران هاتوەتە سلێمانی بۆ رازیكردنی پەرلەمانتارانی كورد بۆئەوەی بگەڕێنەوە هۆلی پەرلەمان.

أ.س