حەشدی شەعبی بە فەرمی گوندی بەشیری لە پێشمەرگە وەرگرتەوە

09/05/2016 - 10:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


بەهاوبەشی لەگەڵ پۆلیسی ئتیحادی ، حەشدی شەعبی بە فەرمی دۆسیەی ئەمنی گوندی بەشیری لە هێزی پێشمەرگە وەرگرتەوە لە ڕێگەی ڕێكەوتنێكی نێوانیانەوە.


حاجی ڕەزا نەجار فەرماندەی حەشدی شەعبی لە باكوری عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا نوسیویەتی " بە فەرمی بنكەی پۆلیسی بەشیر كراوەتەوە و دۆسیەی ئەمنیمان وەرگرتۆتەوە و هەموو ئەو هێزانەی هێنراونەتە گوندەكە دەكشێنەوە جگە لە هێزەكانی حەشدی شەعبی".


بە گوێرەی ڕێكەوتنەكەی حەشدی شەعبی و هێزی پێشمەرگە دەبێت لەماوەی سێ مانگدا حەشدی شەعبیش بكشێتەوە و دۆسیەی ئەمنی ڕادەستی پۆلیس بكرێت.


یەك شەممە ڕابردوو هێزی پێشمەرگە بە پشتیوانی فڕۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانان لە پرۆسەیەكی سەربازیدا و تەنها لە ماوەی دو ڕۆژدا توانی گوندی بەشیر و چەند گوندێكی تری دەوروبەری كۆنترۆَل بكات و بەهۆیەوە دوو پێشمەرگەش شەهید بوون، لەكاتێكدا لەماوەی دوو ساڵدا و دوای چەندین هێرش حەشدی شەعبی شكستی هێنا لە كۆنترۆَلكردنەوەی گوندی بەشیر.

 

am