سوپای عێراق گوندێك لە باشوری مەخمور كۆنترۆڵ دەكاتەوە

09/05/2016 - 10:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە سوپای عێراق هێرشی كردە سەر چەكدارانی داعش لە گوندی كەبروك لە باشوری شاری مەخمور و كەمێك پێش ئێستا ئەو گوندە كۆنترۆڵكرایەوە.
سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویان كردوەتەوە " ئەمڕۆ دووشەممە بەهاوكاری فرۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانان سوپای عێراق هێرشی كردوەتە سەر گوندی كەبروك لە باشوری شاری مەخمور توانیان كۆنترۆلی بكەنەوە"

گوندی كەبروك سەربە ناحیەی گەیارەی قەزای مەخمورەو لە ڕووی سەربازیشەوە ئەم گوندە گرنگە .