"گۆڕان مه‌به‌ستی هێزی سه‌ربازییه‌ دژی پارتی"

ڕێبین عەلی 09/05/2016 - 19:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان پێیوایە رێكەوتنی یەكێتی ‌و گۆڕان كوردستان توشی دابەشبوونێكی قوڵتر دەكات.

فەرحان جەوهەر، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی، لە وتارێكدا لەروانگەی خۆیەوە تیشك دەخاتەسەر رێكەوتنی نێوان یەكێتی‌و پارتی‌و پێیوایە "یەكێتی بەهەمان نیاز‌و نەفەسی گۆڕان ئەو رێكەوتنە" ئیمزا ناكات ‌و دەڵێت "بەڵام بەدڵنیاییەوە یەكێتی بەمەبەست و نیازی جیاوازتری هەیە لە گۆڕان، چونكە مەبەستی گۆڕان لەم رێكەوتنە لەگەڵ یەكێتی كۆكردنەوەی هێزی سیاسی و سەربازییە لە دژی پارتی، ئەگەرنا هەموو ئەو هۆكارانەی كاتی خۆ وای كردووە گۆڕان لە یەكێتی جیابێتەوە، نەك نەماون بەڵكو زیاتربوونە".


ڕێبین عه‌لی