سبه‌ی كۆبونه‌وه‌ له‌باره‌ی موچه‌وه‌ ده‌كرێت

09/05/2016 - 19:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

سبەی سێشه‌ممه‌ لیژنەی ڕووبەڕوبوونەوەی قەیرانی دارایی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی کۆدەبێتەوە و باس لە فرۆشتنی نەوت و گۆڕانکاری لە موجەدا دەکرێت.

سەرچاوەیەک به‌كوردیوی ڕاگەیاند سبەینێ سێشه‌ممه‌ لیژنەی ڕووبەڕوبوونەوەی قەیرانی دارایی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی کۆدەبنەوەو لە کۆبونەوەکەشدا هەریەک لە قوباد تاڵەبانی، ئاشتی هەورامی ، ڕابەر صدیق و عەلی سندی بەشدار دەبن.

سەرچاوەکە ئاماژەشی دا بەوەی کە لە کۆبونەوەکەدا باس لەم تەوەرانە دەکرێت کە ئەوانیش داھات و خەرجییەکانی حکومەتی ھەرێم و فرۆشتنی نەوت و داھاتی ناوخۆو موچەی فەرمانبەرانە.


ڕێبین عه‌لی