بڕیارێكی سه‌یر به‌سه‌ر خوێندكارەكاندا دەسەپێنرێت

ڕێبین عەلی 09/05/2016 - 19:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەشی تاقیكردنەوەكانی زانكۆی كەركوك داوادەكات خوێندكارانی كورد پتە كوردیەكانی ناوەكانیان بە پیتی عەرەبی بنوسن.

بەپێی نوسراوێكی فەرمی بەشی تاقیكردنەوەكانی زانكۆی كەركوك كە وێنەیەكی دەست كوردیو تیایدا داوا كراوە بە پاساوی نەبوونی فۆنتی كورد لە كۆمپیوتەری ناوەندی وەزارەتی خوێندنی باڵا خوێندكاران ناوی تەواوەتی خۆیان بە پیتی عەرەبی بنوسن.

دەرچونی ئەو بڕیارە ناڕەزایەتیەکی زۆری خوێندکاران و چالاکوانانی کوردی کەرکوکی لێکەوتوەتەوە، بەو پێیە ئەو هەنگاوە بە سەرلەنوێ تەعریبکردنەوە شارەکە دادەنێن.

سەپاندنی ئەو بڕیارە لە كاتێكدا كە بەپێی دەستوری عێراق هەر دوو زمانی كوردی و عەرەبی زمانی فەرمین و پێویستە كاریان پێبكرێت.


ڕێبین عه‌لی