وێنه‌ی مۆبایلی چه‌كدارێكی كوژراوی داعش بڵاوكرایه‌وه‌

ڕێبین عەلی 09/05/2016 - 20:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

تیرۆرستێکی داعش، پاش ئەوەی لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی عیراقەوە دەکوژرێت، چەند وێنەیەکی ناو مۆبایلەکەی کە لەگەڵ کچێکی منداڵدا گرتوێتی دەست هێزە ئەمنییەکان کەوتووە و دوای بڵاوبونەوەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، هەرایەکی گەورەی ناوەتەوە.

وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت، تیرۆرستەکە لەگەڵ کچێکی مناڵدا ماچی یەکتر دەکەن و پێدەچێت ئەو تیرۆرستە جیهادی نیكاحی لەگەڵ ئەو کچە کردبێت.