ڤیدیۆ...ببینه‌ ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ ئه‌م كچه‌ ده‌شێلێت و هه‌ڵدێت

ڕێبین عەلی 09/05/2016 - 20:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

لەیه‌كێك له‌شه‌قامه‌كانی شاری هەولێر شۆفێرێک بە ئۆتۆمبێلەکەى کچێک دەشلێت و جێى دەهێڵێت، باوکى کچەکەش دەڵێت، سکاڵایان تۆمارکردووە و پۆلیسیش لە هەوڵى دەستگیرکردنیدایە.

موحەرەم مام خان، باوکی کچەکە، کە پیشەى پێشمەرگەیە وتی : ئێواری 5 ئایار دەمویست بگەڕێمەوە بۆ بەرەکانی جەنگ، بەڵام تەلەفۆنێکم بۆ هات کە ئۆتۆمبێلێک کچەکەمی شێلاوە و جێیهێشتوە، منیش کە رۆیشتمە نەخۆشخانە راستەوخۆ تەلەفۆنم بۆ پارێزەرێک کرد، بۆئەوەی سکاڵا لەسەر شۆفێرەکە تۆماربکەین".

رووداوەکە پێنجشەممەى رابردوو 5ى ئایار رویداوە و وەک ئەوەى لە گرتەیەکى ڤیدیۆیدا دەردەکەوێت ئۆتۆمبێلەکە رەنگى سپییە.

موحەرەم وتیشی"لەئێستادا تەندروستی کچەکەم جێگیرە".

ئەیاد کاکەیی، پارێزەری خۆبەخشی سکاڵاکار به‌ دواڕۆژی راگەیاند، توانیومانە گرتە ڤیدیۆیەکانی ئەو شوێنە لە رێگەی دادگا و پۆلیسەوە وەربگرین و چەند کەسێکیش ژمارەی ئۆتۆمبێلەکەیان داوە بە پۆلیس و سبەی سێشەممە 10ی ئایاری 2016 رادەستی دادگای دەکەین بۆئەوەی دادوەر بڕیار لەسەر دۆسیەکە بدات.

لای خۆیەوە فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە دواڕۆژی راگەیاند، گرتە ڤیدیۆکەمان بینیوە و سەرجەم کارمەند و بنکەکانمان ئاگادارکردۆتەوە لە جۆر و ژمارەی ئۆتۆمبێلەکە، بەڵام تائێستا دەستگیرنەکراوە و نەدۆزراوەتەوە.

 


 

ڕەنگاڵە