سبه‌ی موچه‌ی ئه‌م شوێنه‌ دابه‌شده‌كرێت

ڕێبین عەلی 09/05/2016 - 21:48 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە ڕایگەیاند کە سبەی چەکی پارەی مانگی ١١ی مامۆستایانی وانەبێژ دەدرێت و پارەش ئامادەیە و دابەشدەکرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی ده‌ست كوردیو كه‌وتووه‌ تیایدا هاتووه‌ "سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ئاگادار دەکەینەوە کە چەکی پارەی مانگی ١١ ی مامۆستایانی وانەبێژ ئامادەیەو دەتوانن سبەی سێ شەممە بەرواری 10/5/2016 سەردانی بەشی ژمێریاری فرۆشگا بکەن بەمە بەستی وەرگرتنی چەکی پارەی مانگی یانزەی وانەبێژی و دەتوانن هەر سبەش بچن بۆ بانقی ڕانیە و پارە هەیە و دابەش دەکرێت".

ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە تا ئێستا دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی نیسانی مامۆستایان و فەرمانبەران دابەشنەکراوە.


ڕێبین عه‌لی