شاندێكی باڵای حزبی دەعوەی عێراقی گەیشتنە سلێمانی

12/05/2016 - 13:27 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو ـ سلێمانی ـ یانی یادگار
كەمێك بەر لە ئێستا شاندێكی باڵای حزبی دەعوەی عێراقی گەیشتنە سلێمانی و بریارە لەگەڵ جێگری سەرۆكی پەرلەمان و بەشێك فراكسیۆنە كوردستانیەكان و حزبە سیاسیەكانیش كۆببنەوە.

 


بەختیار شاوێس پەرلەمانتاری عێراق بە كوردیوی ڕایگەیاند:" وەفدەكە گەیشتونەتە فرۆكەخانەی سلێمانی ، سەردانی جێگری سەرۆكی پەرلەمان و بەشێك لەسەرۆك فراكسیۆنەكان دەكەن و دواتر لەگەڵ حزبە سیاسیەكانیش كۆدەبنەوە".

 


وتیشی:" هەرچەندە هێشتا وردەكاری سەردانەكەو ئەجێنداكەی نازانین بەڵام دەلێن سەردانێكی كۆمەڵایەتیە بۆ لای جێگری سەرۆكی پەرلەمان و دواتریش ڕەنگە سەردانەكە بگۆڕێت بۆ دیداری سیاسی فراكسیۆنە كوردستانیەكان و لایەنەسیاسیەكان ".

 


شاویش ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد شاندەكە لە ئاستێكی باڵاو بریار بەدەست و چاوەڕواندەكرێت گۆڕنكاریەك لە پرۆسەی سیایی ڕوبدات.

 

 

 


سەلام بێستانسوری