بزانە 10%ی داهاتی نەوتی هەرێم بۆ كێیە ؟

12/05/2016 - 14:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كورديو - 

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان هۆكاری دواكەوتنی مووچە دەبەستێتەوە بە قازانجی بانكی كوردستانی ئەهلییەوە، كە مانگانە بەهۆی گۆڕینەوەی دۆلارەوە قازانجێكی زۆر دەكات و دەشڵێت: "ئەمە بووەتە هۆی ئەوەی مووچەی پێشمەرگەو خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان نەدرێت".


دەقی بڵاوكراوەكە...

بانكی كوردستان هەموو 100 دۆلاری داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان بە 118 هەزار دینار ئەژمار دەكات بۆ وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم و لەراستیشدا 100 دۆلاری ئەمریكی لەبازاڕی كوردستان بە 130 هەزار دینارە، واتە ئەم بانكە ئەهلییە لەهەموو 100 دۆلارێكی داهاتی نەوتی كوردستان 12 هەزار دینار قازانج دەكات.

داهاتی نەوتی كوردستان لەمانگی 4 بریتیبووە لە 376 ملیۆن دۆلار" كەواتە، 3.76 ملیۆن لێكدانی 12000 دینار =45 ملیار دینار كە = 34 ملیۆن دۆلار قازانج.

1 - كە دۆلار گران دەبێت شمەك گران دەبێت و خەڵك زیانی پێدەگات.

2 - كە دۆلار گران دەبێت پارەی خەڵك بێقیمەت دەبێت

3- 34 ملیۆن دۆلار قازانج بۆ بانكێكی ئەهلی دەكاتە 10% ی كۆی داهاتی مانگێكی حكومەتی هەرێم.

4- بۆیە مووچەی پێشمەرگە نادەن چونكە 10% ی داهاتی نەوتی كوردستان بۆ بانكێكی ئەهلیە ؟؟؟؟؟؟؟؟

5- بۆیە مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت نادەن چونكە 10% ی داهاتی نەوتی كوردستان بۆ بانكێكی ئەهلیە؟؟؟؟

ئەمە كەی رەوایە حكومەتی هەرێمی كوردستان؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

 

هونەر بانەگولانی