پۆلیسی هەولیر دوو تۆمەتباری دەستگیر كرد

12/05/2016 - 15:32 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو -

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاشكرایكرد كە هێزەكانیان دوو تۆمەتباریان دەستگیركردووە كە ماوەیەك لەمەوبەر بە ئۆتۆمبێل لە دوو هاوڵاتیان داوە.

هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە كوردیوی راگەیاند"هێزەكانیان دوو تۆمەتباریان دەستگیركردووە كە ماوەیەك لەمەوبەر بە ئۆتۆمبێل لە دوو هاوڵاتیان داوە.

ووتیشی :یەكێك لەو تۆمەتبارانە كە عەرەب بووە لە نۆی مانگی رابردوودا لە شەقامی شۆڕشی شاری هەولێر بە ئۆتۆمبێڵ لە هاوڵاتیەكی كوردی داوەو دواتر هەڵهاتووە".

وتیشی"تۆمەتباری دووەم بە ئۆتۆمبێل لە گەڕەكی 92ی هەولێر لە منداڵێكی دابوو دواتر جێی هیشتبوو، ئەویش لەلایەن پۆلیسی هەولێر دەستگیركرا و دادوەر پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ هەردوو تۆمەتبارەكە كردۆتەوە".

هونەر بانەگولانی