ئەمینداری گشتی بۆ سەرۆكی پەرلەمانی عێراق: ئێستا شه‌قامی كوردستان زۆر توڕه‌یه‌

12/05/2016 - 16:48 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 مامۆستا محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ، له‌ وه‌ڵامی په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی به‌ڕێز دكتۆر سلیم الجبوری ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ، سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی په‌رله‌مان و پرسی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كان بۆ به‌غدا ، ووتی : 

ئێستا شه‌قامی كوردستان زۆر توڕه‌یه‌ و داوایان له‌لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌بێ‌ مه‌رج و وه‌رگرتنی گره‌نتی نابێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ .

هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان سه‌رسامی خۆی نیشاندا بوو كه‌ چۆن تائێستا وه‌فدێكی باڵای هاوپه‌یمانی نشتیمانی نه‌هاتوون بۆ هه‌رێم ئه‌و داوایه‌ پێشكه‌ش بكه‌ن .!!؟

خه‌ڵكی كوردستان ڕایان وایه‌ كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كان ده‌بێت به‌ڕێكه‌وتنی نێوان هه‌رێم و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی عێراق بێت به‌ نوسراوی فه‌رمی واژوو كراو (مكتوب و مختوم) و به‌زه‌مانه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بێت و هه‌روه‌ها سه‌قفێكی زه‌مه‌نی دیاریكراو بۆ جێبه‌جێكردنیان دیار بێت ، له‌ سه‌روی هه‌موو ئه‌و مه‌رجانه‌شه‌وه‌ ئیقراركردن و كاركردنه‌ به‌ پره‌نسیپی شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه‌ له‌ ئیداره‌كردنی ئه‌م وڵاته‌دا كه‌ كورد پێكهاته‌یه‌كی ئه‌ساسی ئه‌و هاوبه‌شه‌یه‌ به‌پێی ده‌ستوری عێراقی فدڕاڵ .

دكتۆر الجبوری ته‌فه‌هومی داواكارییه‌كانی كرد و به‌ڵێنیدا كاری جددیان له‌سه‌ر بكات ..