ئایا كه‌سێكی كورد جێگه‌ی داود ئۆغڵۆ ده‌گرێته‌وه‌؟

12/05/2016 - 22:27 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

له‌دوای بڕیاری ده‌ستبه‌رداربوونی داود ئۆغڵۆ له‌ پۆسته‌كه‌ی و ڕاگه‌یاندنی كۆنگره‌ی پێشوه‌خته‌ ئاك پارتى بۆ ٢٢ ئه‌م مانگه‌، له‌ئێستادا چه‌ند ناوێك له‌ ڕیزی سه‌ركردایه‌تی ئاكپارتی ناویان ده‌هێنرێت بۆ جێگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی ئاكپارتی، ناوی یه‌كه‌م و گه‌وره‌ ڕكابه‌ر بۆ وه‌رگرتنی پۆستی كه‌سی یه‌كه‌می ئاكپارتی ناوی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وته‌بێژی حكومه‌ت پرۆفیسۆر (نوعمان كورتوڵموش) ده‌هێنرێت، كه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی جیابۆوه‌ی پێشووی له‌ حزبی ڕه‌فاهـی هه‌ڵوه‌شاوه‌ و پێشووتریش سه‌رۆكی حزبی فه‌زیڵه‌ بووه‌ و دواتر له‌ پارتی سه‌عاده‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بووه‌ و پێشتووتریش له‌ پارتی گه‌ل له‌ كۆتاییشدا له‌ ئاكپارتی له‌نگه‌ر ده‌گرێت.

له‌دوای كورتوڵموش ناوی سه‌ركردیه‌كی تری ئاكپارتی ده‌هێندرێت كه‌ كه‌سێكی به‌ ڕه‌گه‌ز كوردی شاری ئاگری باكووری كوردستانه‌ ئه‌ویش وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و و گه‌یاندن و ده‌ریایی، بن عه‌لی یه‌ڵدرم ده‌هێنرێت كه‌ كه‌سێكی خاوه‌ن ئه‌زموونی حكومه‌تداریی و له‌ پێنج حكومه‌تدا پۆستی وه‌زیری هه‌بووه‌ و ده‌رچووی كۆلێژی ئه‌سته‌نبۆڵی ته‌كنیكیه‌ به‌شی بونیاتنانی كه‌شتیگه‌ل و زانستی ده‌ریاوانی، له‌دوای كه‌سایه‌تیه‌كه‌ كورده‌كه‌ ناوی "برات ئاڵبیراك" دێته‌ پێشه‌وه‌ كه‌ سه‌ركردیه‌كی تری ئاكپارتییه‌ و له‌ئێستاشدا وه‌زیری ووزه‌ و سامانه‌سروكانزاییه‌كانه‌، كه‌ ده‌رچووی كۆلێژی كارگێڕیی گشتی زانكۆی ئه‌سته‌نبۆڵه‌ و له‌دوای برات ئه‌ڵبیراك ناوی "به‌كر بوزداغ" ده‌هێنرێت كه‌ ده‌رچووی كۆلێژی شه‌ریعه‌ و مافه‌.

به‌كر یوكزه‌كداغ له‌ ساڵی ٢٠٠٦ له‌سه‌ر لیستی ئاكپارتی بووه‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مان و دواتریش له‌ نێوان ساڵانی 2011 تا 2013 وه‌ك یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكوه‌زیران كاری كردووه‌ و دواتریش له‌نێوان ساڵانی 2013 تا 2015 پۆستی وه‌زیری دادی توركیای وه‌رگرتووه‌، له‌گه‌ڵ بوونی ناوی (یه‌لجین ئاكدۆغان) ناوی پێنجه‌م ئه‌گه‌ر بۆ پۆستی سه‌رۆكی پاكپارتی كۆتایییدێت.

ئاكدۆغان له‌ساڵی 2011 ئه‌ندامی په‌رله‌مان بووه‌ له‌فراكسیۆنی ئاكپارتی و دواتریش له‌ساڵی ٢٠١٤ پۆستی یاریده‌ده‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی وه‌رگرتووه‌، ئاكدۆغان ده‌رچووی زانكۆی ئه‌نادۆڵه‌ و پسپۆڕی به‌شی به‌شی ڕاگه‌یاندنه‌.

به‌پێی چه‌ند زانیاریه‌كی تایبه‌ت كه‌ ده‌ست سپێده‌ كه‌وتووه‌ له‌چه‌ند سه‌ركردیه‌كی ئاك پارتی و به‌شێك له‌ لێكدانه‌وه‌ی میدیا نێوخۆییه‌كانی توركیا ئه‌وه‌ پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ هێزی و توانا و سه‌ركه‌وتنه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی بن عه‌لی یه‌ڵدرمی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردی ئاگری، ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه‌ ئه‌مجاره‌ به‌خت یاوه‌ری بێت، ئه‌و لێكدانه‌وه‌ش به‌شێكی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بونیاتنراوه‌ كه‌ پێشتر یاریده‌ده‌ری ئه‌ردۆغان بووه‌ ئه‌وكاته‌ته‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌سته‌بۆڵ بووه‌، كه‌سێكه‌ توانیویه‌تی ته‌واو له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان هه‌ڵبكات و چارۆكی كه‌شتی سیاسه‌تی له‌وشوێنه‌دا هه‌ڵبكات كه‌ ئه‌ردۆغان ڕای ده‌سپێرێت، له‌ئه‌گه‌رێدا ئه‌گه‌ر بن عه‌لی یه‌ڵدرم ببێته‌ سه‌رۆكی ئاكپارتی ئه‌وا به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی پارته‌كه‌ دواتر ده‌كرێته‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵات و به‌مشێوه‌یه‌ش كه‌سێكی كورد ده‌بێته‌ كه‌سی یه‌كه‌می پارته‌كه‌ و یه‌كه‌م سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا له‌سه‌رده‌می ئاكپارتیدا.