جیهان ساڵانه‌ به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ دوو تریلیۆن دۆلار زیانی به‌رده‌كه‌وێت

12/05/2016 - 22:29 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 


سندوقی دراوی‌ نێوده‌وڵه‌تی له‌ ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای‌ كردوه‌: گه‌نده‌ڵی له‌ كه‌رتی گشتیدا، ساڵانه‌ له‌نێوان 1 تریلیۆن و 500 ملیار تا دوو تریلیۆن دۆلار زیان به‌ ئابووریی جیهان ده‌گه‌یه‌نێت.

ڕاشیگه‌یاندوه‌: ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ له‌ شێوه‌ی وه‌رگرتنی به‌رتیلدایه‌ و گه‌شه‌ی ئابوری سست ده‌كات و به‌رهه‌می باج كه‌م ده‌كات و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌ژارییش به‌رده‌وام ده‌بێت.

لای خۆیه‌وه‌، كریستین لاغارد به‌رێوه‌به‌ری سندوقه‌كه‌، له‌ نوسراوێكدا كه‌ هاوپێچی راپۆرته‌كه‌ی كردوه‌، رایگه‌یاندوه‌: گه‌نده‌ڵی كاریگه‌ریی خراپ و فراوانی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا هه‌یه‌ و به‌رتیل ساڵانه‌ 2% ته‌واوی به‌رهه‌می ناوخۆی وڵاتان ده‌بات.

وتیشی: سندوقه‌كه‌یان هاوكاری وڵاتان ده‌كات به‌ پێدانی ڕاوێژ له‌سه‌ر چۆنێتیی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.