"توشبوانی شێرپەنجە روبەڕوی مەترسی دەبنەوە"

ڕێبین عەلی 15/05/2016 - 08:41 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دوو پەرلەمانتاری كوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە سندوقی کۆمەکی شێرپەنجە بەتاڵ کراوەتەوە.

د.شێرکۆ حەمەئەمین و زوڵفا مەحمود لە نووسینێکدا دەڵێن" بەپێی بەڵگەنامەی ژمارە ٢١ لە ٥|٢|٢٠١٦ بڕی ٧٢٠٠٠٠٠٠٠٠٠ حەفتاو دو ملیارو ١٥٠٠٠٠٠ ملێۆنێک و پێنج سەد هەزار دۆلاریان هەبوە،بەڵام ئێستا،وەک نەختیەن هیچ پارەیەکیان نەماوە و نزیکەی ٢٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠ بیست ملیار دینار قەرزاری کۆمپانیاکانی دەرمانن".

ئەو دوو پەرلەمانتارە باس لەوە دەکەن بەپێی زانیاری و بەدواداچونەکانی ئەوان ئەگەر ناوەرۆکی بەڵگەکە وسەرنجەکانی نەخۆشخانەکانی چارەسەری شیرپەنجە جێبەجێ نەکرێن، ئەوا توشبوانی شێرپەنجە روبەڕوی مەترسی دەبنەوە، بۆیە داوا دەکەن " دابینکردنی بڕی ١٢٠٠٠٠٠٠٠٠٠ دوازدە ملیاردۆلار بەپەلە، پارەی نەختی سندوقەکەیان، لەمەودا،کە دەچێتە ناوی سەرفنەکرێت و تەنیا، بۆ شێرپەنجە نەبێت، سندوقی شێرپەنجە سەرچاوەی سەرەکی سەرپەرشتی و خەرجی پارە بێت".

ئەو دوو پەرلەمانتارە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەوان بەدواداچون و گەیاندنی ئەو کەیسە،بەداواکاری گشتی بەردەوام دەبن.