یەكێتی داوای كۆبونەوە لە گۆڕان دەکات

ڕێبین عەلی 15/05/2016 - 08:43 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

یەکێتی رێکەوتنەکەی یەکلاییکردەوە، بەلآم داوای کۆبوونەوەیەکی تر لەگەڵ گۆڕان دەکات.

ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی فەرید ئەسەسەرد رایگەیاند" پێویستمان بە کۆبوونەوەیەکەی ترە لەسەر هەندێک خاڵی نا جەوهەری".

فەرید ئەسەسەرد لە لێدوانیکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" هەندێک تێبینی ناجەوهەری هەیە لەلایەن ئەندامانی سەرکردایەتی یەکیتیەوە دەبێت لەگەڵ گۆڕان جارێکی تر کۆبینەوە".

ئەسەرسەرد وتیشی " خاڵەکان نا جەهەرین ".

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە پرۆژەکە وەک بڕیاری لەسەر درابێت وایە.

ئەو وتیشی رێککەوتنەکە لەسەر ئاستی پارێزگاو هەرێم و بەغدایە.


ڕێبین عەلی