زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی نیسان

15/05/2016 - 08:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

 

ئەمڕۆ (15/5) تاكو ئێستا حكومەتی هەرێم هیچ باسێكی لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان نەكردووە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتر بەڵێنیدابوو دابەشكردنی مووچە دوانەخات.
پێشتر حكومەتی هەرێم رایگەیاندبوو، چیتر لەمەودوا دابەشكردنی چارەگە مووچەی مانگانە دواناخات، بەڵام ئەمڕۆ (15/5) ەو حكومەت هیچ باسێك لەبارەی مووچەوە ناكات و هیچ وادەیەكیشی نییە بۆ ئەو مەبەستە.
پێشبینی دەكرێت جارێكی تر شەپۆڵی نیگەرانییەكان لەنێو چینی مووچەخۆران دەست پێبكات، ئەوەش بەهۆی دواكەوتنی پێدانی مووچەكانیان.
جگە لەپێنەدانی مووچەی چوار مانگی ساڵی رابردوو، لەماوەی پێنج مانگی رابردووش حكومەت تەنها چارەگە مووچەیەكی بەچینی مووچەخۆران داوە.

 

ئـ . كـ