بومەلەرزەیەك لەو شارۆچكەیەی هەرێمی دا

15/05/2016 - 10:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كورديو - 

كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك لە شارۆچكەی حاجی ئۆمەرانی سەربە قەزای چۆمان ڕوویدا بەڵام هیچ زیانیكی گیانی نەبووە.

لە ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێمدا هاتووە، بەیانی ئەمڕۆ ١٥ی ئایاری ٢٠١٦ كاتژمێر ٥ و ٣٧ خولەك بوومەلەرزەیەك بەگوڕی ٣.٥ پلە بە پلەی ڕێختەر و بەدووری ١٨ كیلۆمەتر لە باكوری شارۆچكەی حاجی ئۆمەران ڕوویداوە.

ئاماژەی بەوەش كردووە خەڵكی ناوچەكە هەستیان بە بوومەلەرزەكە كردووە كە بەڵام هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

بوومەلەرزە لە ئاكامی لێكترازان و بەریەككەوتنی چینەكانی ژێر زەویدا ڕوودەدات، كاتێك ئەو چینانە دەكەونە سەریەك و پەستانێكی زۆر لەسەر یەك دروست دەكەن، ئەمەش دەبێتە هۆی شكان و لێكترازانیان و بەم هۆیەشەوە بوومەلەرزە ڕوودەدات.


هونەر بانەگولانی