سبەی فراكسیۆنە كوردیەكان لە مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو كۆدەبنەوە

15/05/2016 - 10:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: لە هەوڵی ئەوەداین سبەی، مەكتەب سیاسی حزبەكان و فراكسیۆنە كوردیەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو كۆببینەوە.

 

د.موسەننا ئەمین سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە كوردیو ڕاگەیاند: لە هەوڵی ئەوەداین سبەی مەكتەب سیاسیەكان و سەرۆكی فراكسیۆنە كوردیەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی لە شاری سلێمانی كۆببینەوە بە مەبەستی گفتوگۆكردن لە سەر كێشە و گیروگرفتەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە گشتی و بڕیاری گەڕانەوەی پەرلەمانتارانی كورد بە تایبەت بۆ بەغداد.

 

ئەمەش لە دوای گرژی و ئاڵۆزییەكانی عێراقدا هات كە تێیدا خۆپیشاندەرانی لایەنگرانی ڕەوتی سەدر چونە هۆڵی پەرلەمانی عێراق وە بەشێكیش لە پەرلەمانتاران مانگرتنیان ڕاگەیاند، و دواتر سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە مەبەستی هەواڵ پرسین و گفتوگۆكردن لەسەر ڕەوشی پەرلەمانتارانی كورد و بارودۆخی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد.

 

 

سەلام بێستانسوری