موچە ئامادەیە

ڕێبین عەلی 15/05/2016 - 11:52 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

زیاتر لە ١٥ ڕۆژ بەسەر دواین ڕاگەیەندراوی وەزارەتی داراییدا بۆ دابەشکردنی موچە تێدەپەڕێت و تا ئێستاش وەزارەتی دارایی هیچ بڕیارێکی لەبارەی دابەشکردنی موچەوە نەداوە و خەزێنەی سلێمانیش ڕایگەیاند چاوەڕوانی بڕیاری وەزارەتین.

سەرچاوەیەك بە كوردیوی ڕاگەیاند: لە دواین کۆبوونەوەی لیژنەی ئیدارەدانی قەیرانەكانی هەرێمی كوردستاندا، بڕیاردرابوو هەفتەی ڕابردوو دەستبەدابەشکردنی موچەی هێزە ئەمنییەکان بکرێت، بەڵام تا ئێستا وەزارەتی دارایی هیچ ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە دابەشکردنی موچە بڵاونەکردووەتەوە.

ئەردەڵان محەمەد بەڕێوەبەری خەزێنەی سلێمانی ڕایگەیاند تا ئێستا هیچ بڕیارێک نییە، سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە و چاوەڕێی بڕیاری وەزارەتی دارایی دەکەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە تا ئێستا دەستبەدابەشکردنی موچەی مانگی نیسانی مامۆستایان نەکراوە.


ڕێبین عەلی