پۆلیسی سلێمانی: چوار تۆمەتبار دەستگیر دەكرێن

15/05/2016 - 11:48 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لەچەند چالاكییەكی جیاجیا لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە چوار تۆمەتبار دەستگیركراون.

 

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لەچەند چالاكییەكی جیاجیا لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە چوار تۆمەتبار دەستگیركراون.

ڕائید ئەكرەم قادر بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە ڕایگەیاند:" دووهاوڵاتی بەڕەگەز ئێرانی بەهۆی كاری "تەڕدەستی" لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتی تاوانی سلێمانییەوە دەستگیر كراون كە فێڵیان لەهاوڵاتیان كردووە".

 

هەروەها وتیشی:" لەلایەن مەفرەزە گەڕۆكەكانمانەوە كەسێكی تر دەستگیركراوە كە هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی كوردستانەو لەكاتی هەوڵدان بۆ دزیكردن و كردنەوەی مەدخەلی ماڵێكدا دەستگیر كراوە".

 

ناوبراو ئاماژەی بۆئەوەش كرد كە مەفرەزەكانیان كەسێكی تریان دەستگیركردووە كە تۆمەتباربووە بەدزینی چەكی جۆری دەمانچەو كڵاشینكۆف و چەندین كەلوپەلی بەنرخی تر لەماڵێكدا.

 

بەڕێوە بەری بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی ئاماژەی بۆئەوەشكرد كە تۆمەتبارەكان ڕەوانەی دادوەری لێكۆڵینەوە كراون‌و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

 

 

سەلام بێستانسوری