نرخی وەرگرتنی گەنم دیاریكرا

16/05/2016 - 11:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


كوردیو -
بەڕێوبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی دهۆك نرخی وەرگرتنی گەنمی بۆ ئەمساڵ راگەیاند و ئاشكراشی كرد بڕێك پارەی گەنمی ساڵی رابردوویان بەدەستگەیشتووە و دەست بەدابەشكردنی دەكەن.

نازم محەمەد، بەڕێوبەری بازرگانی گشتی دانەوێڵەی دهۆك رایگەیاند: بۆ ئەمساڵ یەك تەن گەنمی پلە یەك بە 700 هەزار دینار لە جوتیاران وەردەگیرێت و یەك تەن گەنمی پلە دوو بە 600 هەزار و پلە سێ بە 500 هەزار دینارە.


ناوبراو وتیشی: شەش ملیار و 419 ملیۆن دیناریان بەدەست گەیشتووە، كە پارەی گەنمی جوتیارانە بۆ ساڵی 2015 و تا ئێستاش 42 ملیار دیناری پارەی گەنمی ساڵی 2014 ی جوتیارانی پارێزگای دهۆك خەرج نەكراوە.


ناوبراو ئەوەشی وت كە دەست بەدابەشكردنی ئەو پارەیە دەكەن كە بەدەستیان گەیشتووە.

هونەر بانەگولانی