وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران بانگهێشتی مەسعود بارزانی دەكات بۆ وڵاتەكەی

16/05/2016 - 13:48 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


كوردیو - هەولێر
دوای ئەوەی دوێنێ یەك شەممە 2016/5/15 لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی و سەید مەحمود عەلەوی وەزیری ئیتڵاعاتی كۆماری ئیسلامی ئێران و ئەندامی ئەنجوومەنی شارەزایانی ڕەهبەری و شاندێكی یاوەری كۆبونەوە بەپیی زانیارییەكانیش وەزیرەكەی ئیچران بانگهیچشتی مەسعودبارزانی كردوە بۆ وڵاتەكەی..

بەپێی راگەیەندراوێكیش لە كۆبونەوەكەدا باس لە ڕەوشی سیاسیی عێراق و ناوچەكە كراوەو جەختیش لەوەكراوەتەوە كە شەڕی داعش پێویستی بە هەماهەنگی و هاوكاریی جدیی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە و بۆ تێكشكاندنی تەواوی داعش تەنیا ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی بەس نییە بەڵكو پێویستە لەڕووی فكری و ئابووری و سیاسیشەوە داعش و هزری توندڕۆیی تێكبشكێندرێت .

هەروەها باس لە ئامادەكارییەكان بۆ ئازادكردنی موسڵ و پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەرێم كرا و لەبارەی دوا پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكە، بیروڕا ئاڵۆگۆڕ كراوە .


لەلایەكی ترەوە لەزاری سەرچاوەیەكی  كوردیەوە ئاژانسی راصدی هەواڵی بڵاویكردوەتەوە  لە كۆبونەوەی وەزیری ئیتلاعاتی ئیچران و مەسعود بارزانیدا  بانگهێشتنامەیەك لە لایەن  سەید مەحمود عەلەوی وەزیری ئیتڵاعاتی كۆماری ئیسلامی  ئێرانەوە ئاڕاستەی مەسعود بارزانی كراوە كەلەماوەیەكی نزیكدا سەردانی ئەو وڵاتە بكات.

أ.س