ئاری هەرسین لەسەر ناردنی ئەدهم بارزانی وەك بەرپرسی یەكەم بۆ سلێمانی و هەڵەبجە هاتە دەنگ

16/05/2016 - 14:30 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو ـ سلێمانی
ئاری هەرسین سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان و بەرپرسی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی ناردنی ئەدهم بارزانی وەك بەرپرسی یەكەم بۆ سلێمانی و هەڵەبجە هاتە دەنگ و ڕایدەگەیەنێت بڕیاری ناردنی زۆر پەسەندە.
لە نوسینێكیدا كەلە پەیجی تایبەتی خۆی بڵاو یكردوەتەوە ئاری هەرسین ئاماژەی بەوەداوە"بڕیاری ناردنی شێخ ئەدهەم بارزانی وەك بەرپرسی یەكەم لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە زۆر پەسەندە و لە جێی خۆیەتی. كاك شێخ ئەدهەم برایەكی بەڕێز و هاوڕێیەكی نزیكمە. ئینسانێكی نیشتیمان پەروەر، پاك و لە ئیشكردندا زۆر جدی و متەوازیعە."
لەبەشیكیتری نوسینەكەیدا ڕاشیگەیاندوە"بۆیە وەك پارتیەكی خەڵكی سلێمانی بە هەمو شێوەیەك پشتیوانی لێ دەكەم. دڵنیام كاكە شێخ بە بایەخدان بە گەنجانی دڵسۆزی پارتیمان لەم دەڤەرە (نەك ئەو گەنجانەی ئاڵودەی نەخۆشی ماستاو ساردكردنەوە و مەرایی كردن بوون) لەشكرێكی كەسانی مەبدەئی پاڵپشتی لە بەرنامەكانی دەكەن و دەبنە تیمێكی بەهێزو ڕاستگۆو كاریگەر بۆ كاری حیزبایەتی مۆدێرن. "
لەكۆتایشدا ئاری هەرسین رایگەیاندوە"خۆشحاڵیشم دیسانەوە بەوەی كە چیدی مەجالی خەڵكانی هەڵپەرست بەرفراوان نابێت و دەسەڵاتیان تەنگەبەر دەبێت. ئەدهەم بارزانی كەسێكی مەبدەئیە و ئەگەر بزانێت لە پۆستە سیاسیەكەیدا كاری باش و چاكسازی پێ ناكرێت خۆی دەستبەرداری دەبێت. ئەمانەش هەموی هەواڵی خۆشن بۆ پارتیەكانی ئەم دەڤەرە كە ئازاترین و مەحرومترینن. "
جێگەی ئاماژەیە لەچوارچیوەی گۆرانكاریەكانی پارتیدا ئەدهەم بارزانی وەك بەرپرسی یەكەم لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەست نیشان كراوە بۆ بەرێوەبردنی كاروباری حیزبەكەی  .

أ.س