ئەم هەفتەیە 58 هەزار كەس مووچەیان پێدەدرێت

16/05/2016 - 15:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو - هەولێر

دوای ئەوەی بڕیارلەسەر ئەوەدرا كە مووچەی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان داەش بكرێت، لیستی ناوی ئەو سوودمەندانە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی كراوە و ژمارەیان 58 هەزار كەسە .

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی ئەوە هاتووە: ئەمرۆ ١٦ی ئایاری ٢٠١٦ ناوی سەرجەم ئەو كەمئەندامانەی رەوانەی وەزارەتی دارایی كراوە كە ڕێژەی كەمئەندامییان لەسەدا ٦٥ زیاترە و ژمارەشیان‌ نزیكەی ٥٨ هەزار كەمئەندامە .

جێی باسە خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان تا ئێستا مووچەی مانگی یەك و دوو و سێی ئەمساڵیان وەرنەگرتوەو لە ئێستادا پێداچونەوە بە لیستەكان و ژمارەكانیان دەكرێت .

م. كانی