موچەی خاوەن پێداویستی تایبەت دابەش دەكرێت، كێ دەگرێتەوە

18/05/2016 - 11:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌ و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ ئاگاداری نامەیەك ئاڕاستەی خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان دەكات و ڕایدەگەیەنێت ئەمرشۆ لیسیتی موچەكانیان ڕەوانەی گەنجینەكان دەكرێت بە مەبەستی دابەش كردنی موچەكانیان.

 

بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێریی ‌‌و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ لە رئاگاداری نامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە ڕایگەیاند: ئاگاداری‌ هاووڵاتیانی‌ بەڕێزی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت (كەمئەندامان) دەكەینەوە، ئەوانەی‌ دەیانەوێت بزانن ناویان لە لیستی‌ مووچەو هاوكاریدا هەیە یان نا، كە زانیارییەكان لەبارەی‌ مووچەوە، ئەو كەسانەی ڕێژەی‌ كەمئەندامیان لەسەرو لە سەدا 65 ەو هیچ مووچەیەكی‌ تریان نییە، واتە بڕی‌ هاوكارییە كۆمەڵایەتییەكەیان (150) هەزار دینارە، لیستی‌ ناوەكانیان هاتووەتە دیوانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتیمان‌ و لەلای‌ ئێمەوە ئەمڕۆ كاری‌ پێویستیان بۆ دەكرێت‌ و دواتر سەردانی‌ شوێنەكانی‌ وەرگرتنی‌ مووچەكانیان بكەن بۆ وەرگرتنی‌، بانك یان ئەو شوێنەی‌ مووچەیان لێ وەرگرتووە .

 

هەروەها ئەوەش هاتووە: بۆ ئەوەی‌ هەركەسێك بزانێت ناوی‌ لە‌و لیستی‌ مووچەو هاوكارییەدا هەیە یان نا، دەتوانێت ڕاستەوخۆ سەرانی‌ بەڕێوەبەرایەتییەكانی‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمەڵایەتی‌ لە سلێمانی‌‌ و بەڕێوەبەرایەتییەكانی‌ تری‌ چاودێریی‌ كۆمەڵایەتی‌ بكات لەشارو شارۆچكەكان بۆ وەرگرتنی‌ زانیاریی‌ .

 

بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێریی ‌‌و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ ئەوەشی خستەڕوو:" ئەمڕۆ 18ی‌ 5ی‌ 2016 لیستی‌ ناوەكان لەلایەن بەڕێوەبەرێتییەكانی‌ كۆمەڵایەتییەوە ئاراستەی‌ گەنجینەكان دەكرێت بەمەبەستی‌ ئەنجامدانی‌ كاری‌ پێویست بۆ دابەشكردنی‌ مووچەكانیان".

 

 

سەلام بێستانسوری