هەڵەبجە... لەسەر بەكارهێنانی زمانی بێ گانە، پەیامێك ئاڕاستەی هاولاتیان دەكرێت

18/05/2016 - 11:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو ـ هەڵەبجە ـ حەیدەر حەمە صاڵح
بەمەبەستی پاراستنی فەرهەنگ و زمانی كوردی و ڕێگرتن لە گەشەی زمانی بێگانە قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە پەیامێك ئاراستەی هاوڵاتیان دەكات و بۆ جێبەجی كردنیشی یەك مانگ مۆڵەت دەداتە هاوڵاتیان شارەكە.

 


لە نوسراوێكدا كە واژۆی نوخشە ناصح قائیمقامی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجەی لەسەرە و لەبەرواری 15ئایاری 2015وە دەرچووە، كە وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە تێیدا هاتووە: داوا لەسەرجەم دام و دەزگا و دوكان و فرۆشگاو بازارەكانی سنوری قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە دەكات بەتایبەت ئەوانی كە تابلۆی ناونیشانەكانیان بەزمانی بێگانە نوسراون لەماوەی مانگێكدا بیگۆڕن بۆ زمانی كوردی.

 

 

لە نوسراوەكەدا چەند تێبینیەك خراوەتەڕوو: پێویستە لەبەرواری دەرچونی ئەم نوسراوەوە تا ماوەی یەك مانگ تابلۆكان بگۆڕدرێن و ئەوانەی زمانیتر دەنوسن پێویستە بەقەبارەی بچوكتر لە ژێر نوسینە كوردیەكەوە بنوسرێت .

 


ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە كە سەرپێچی كار ڕوبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێت و تابلۆكەی دادەگیرێت، هەركەسێكیش پێویستی بە هاوكاری هەیە لەڕوی ڕێزمانیەوە لیژنەی تایبەتی زمانەوانی پێك هاتوە بۆ هاوكاری هاوڵاتیانی .

 

 

سەلام بێستانسوری