لە كەركوك پسپۆڕێكی بیانی مین هەڵگرتنەوە گیان لە دەستدەدات

18/05/2016 - 10:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كوردیو – كەركوك

لەكاتی هەڵگرتنەوەی مین لە گوندی تەلڕەبیعە لە رۆژئاوای باشوری شاری كەركوك (مارك كۆڵن) پسپۆڕ لە بواری پاككردنەوەی پاشماوەكانی جەنگ لە ڕێكخراوی ( ئێف - ئێس – دی) بۆ پووچەڵكردنەوەی تەقەمەنی گەورە بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێكەوە لەنزیك قەزای داقوق گیانی لە دەستدا.
سەرچاوەیەك لەپۆلیسی كەركوك بۆ كوردیو ووتی، دوێنێ‌ ئەو پسپۆرەی بواری پوچەڵكردنەوەی تەقەمەنی و بۆمب گیانی لەدەستداو ئەمرۆش بە مەراسیمێك تەرمەكەی ڕەوانەی ووڵاتی ئوسترالیا كرایەوە.
كۆڵن كە تەمەنی (57) ساڵەو خاوەنی یەك منداڵە، بە یەكەم كەسی بیانی لە بواری مین هەڵگرتنەوە كە لە شەڕی دژ بە داعش لە عێراق ئەژماركراوە كە گیانی لە دەستداوە.

 

ئـ . كـ