سەعدی پیرە: دەرگای رێكەوتنمان لەگەڵ لایەنەكانی تریش كراوەیە

18/05/2016 - 11:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو ـ سلێمانی ـ یانی یادگار
لەپەراوێژی واژۆكردنی رێكەوتنەكەیان لەگەڵ گۆڕان سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە لێدوانێكی تایبەتدا بە كوردیوی ڕاگەیاند رێكەوتنەكەیان دژی هیچ لایەنێك نیەو ئەوان دەرگای ڕێكەوتنیان لەگەڵ لایەنەكانی تریش كراوەیە.

 


سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە كوردیو ڕاگەیاند:" ئێمە لەمادەكانی كۆتایی رێكەوتنەكەمان لەگەڵ گۆڕان وتومانە هەردوولا ئازادین رێكەوتنی دیكە ئەنجام بدەین بەڵام پێچەوانەی ئەم رێكەوتنە نەبێت و بۆیە دەتوانین لە گەڵ حزبە لایەنە سیاسیەكانی دیكەش رێكەوتن بكەین بەتایبەت ئەوانەی پڕۆژەی هاوبەشمان هەبوە".

 


سەبارەت بەبەشداری نەبونی مەلا بەخیتار و چەند ئەندامێكی سەركردایەتی حزبەكەی لە مەراسیمەكەی دوێنێیان سەعدی ئەحمەد پیرە وتی:" بە شێكیان لەبەرەكانی جەنگ و لێپرسراوی میحوەرەكانن و هەندێكی دیكەشیان موعیدو ئیلتیزاماتی تریان هەبوە".

 

 


سەلام بێستانسوری