پەروەردە ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

18/05/2016 - 12:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر ئاگاداری سەرجەم قوتابخانە ئەهلی و حکومیەکان دەکاتەوە کە بە هیچ شێوەیەک ڕیکلام لەسەر شورە و دەرگا و ناوەوەی قوتابخانەکان نەکەن.

لە ڕاگەیەندروێکدا کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر لە لاپەڕی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە و ئاڕاستەی پەروەردەکانی دەوروبەری کردووە هاتووە "داواکارین بە هیچ جۆرێک پەیمانگا و سەنتەرە پیشییە ئەهلییەکان ڕیکلام لەسەر شورە و دەرگا و ناوەوەی قوتابخانەکان نەکەن، ئەگەر نا خاوەنی سەنتەر و پەیمانگا و بەڕێوەبەری قوتابخانە کەمتەرخەمەکان بەرپرسیا دەبن و ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتە بەر."