وێنەی ئەو نەقیبەی كە ئەمرۆ لەئاسكی موسل شەهید بوو

18/05/2016 - 13:13 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو -

بەرەبەیانی ئەمڕۆ گروپە چەكدارەكانی داعش هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە لە چوار ڕێیانی ئاسكی موسڵ لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە بە تووندی وەلامیان درایەوەو لە ماوەی زیاتر لەكاتژمێردا تێكشكێندران.

 

سەرجەمی ئەو چەكدارانەی كە هێرشیان كرد بۆ سەر سەنگەرەكانی‌ پێشمەرگە لەئاسكی موسڵ كوژران كە یەكێیان ئەمیرێكی‌ رێكخراوەكە بووە، هەروەها نەقیبێكی پێشمەرگەو پێشمەرگەیەكی دیكەش شەهیدبوون و سیانی‌ دیكەش برینداربوون.

بەپێی زانیاریەكان هێرشەكە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەستیپێكرد كاتێك زیاتر لە دە خۆكوژی‌ داعش هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی‌ پێشمەرگە لە دوو رییانی ئاسكی موسڵ ـ كەسكێ و بەرزاییەكانی بادۆش بەرامبەر ئاسكی موسڵ و تاوەكو كاتژمێر 7ی بەرەبەیانی‌ ئەمڕۆ بەردەوام بوو .


لەشەڕەكەدا نەقیب سەباح ئامر سریەی بەتالیۆنی یەك لەهێزەكانی‌ زێڕەڤانی‌ و پێشمەرگەیەكی‌ دیكەش شەهید بوون، سێ پێشمەرگەی‌ دیكەش برینداربوون.

 

هونەر بانەگوڵانی