سوپای توركیا بۆردومانی چەند ناوچەیەكی پارێزگای دهۆك دەكەن

18/05/2016 - 14:47 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە فڕۆكە جەنگیەكانی سوپای توركیا بەسەر ئاسمانی چەند ناوەچەیەكی پارێزگای دهۆكدا دەسوڕینەوە و ناو بە ناویش بۆردومان دەكەن.


بە گوێرەی زانیاریەكان بۆردومانەكانی فڕۆكە جەنگیەكان لە قەزای ئامێدیدا ڕویداوە و لە ناوچەكانی بەرواری باڵابووە.


جێگەی ئاماژە بۆكردنە لە چوارچێوەی پرۆسە سەربایزیەكانی توركیا دژی پارتی كرێكارانی كوردستان، ناو بەناو فڕۆكە جەنگیەكانی سوپای توركیا ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بۆردومان دەكەن و هفتەی ڕابردووش گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان كۆپتەرێكی جەنگیان تێكشكاند.

 

 

am