هەڵەبجە... ڕێكخراوی توانست بڕوانامەی قورئان خوێندن بەنۆ فێرخواز دەبەخشێت

19/05/2016 - 09:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو ـ هەڵەبجە ـ حەیدەر حەمەصاڵح 

سەر لە ئێوارەی دوێنێ و لە مەراسیمێكدا و لەچوار چێوەی چالاكیەكانیدا ڕێكخراوی توانسیت بۆ گەشە پێدانی تواناكان ئاهەنگێكی خەتمكردنی قورئانی پیرۆزی لە بوارەكانی خوێندنەوەی (حەفص و شوعبەدا ) سازكرد.

 

عەبدول قادر حەسەن سەپەرشتیاری ڕێكخراوی توانست بۆگەشە پێدانی تواناكان لە لێدوانێكیدا بۆ كوردیو ڕایگەیاند: بەمەبەستی گەشەپێدانی تواناكان ژمارەیەك لەبرا و خوشكان لەبواری خەتمی قورئاندا بەشێوازە جیاوازەكان و بەتایبەتی خوێندنەوەی واتا قیرائەی ( حەفص و شوعبە) كەلەلایەن مامۆستای بەتواناو شارەزاوە بەڕێوە چوە وماوەی سێ‌ ساڵی خایەندوە وبەشدارانی خولەكەش زۆربەیان كەسانی شارەزاو مامۆستای ئاینی بوون .

 

لەلایەوكی ترەوە مامۆستا نەوزاد فەتاح سەرپەرشتیاری خولەكەلە لێدوانێكیدا بۆ كوردیو ڕایگەیاند: بابەتی خوێندنەوەی قورئان لەم چەند ساڵەی دوایدا لە هەرێمی كوردستان و جیهان بەگشتی گرنگی پێدەدرێت بۆیە ئێمەش وەك گەلێكی موسوڵمان هەوڵەكانمان بەردەوامە و لەلای مامۆستاكەم مۆڵەتی قیرائەی (عاصیم)م هەیە كە لەوڵاتی سودان تەوام كردوە بەڕیوایەتی( شوعبەو حەفص ) بۆیە ئەركە لە سەرمان بیگەیەنین بەكەسانی تر تا وەك پێویست بتوانین قورئان وەك چۆن هاتوە ئاوا بیخوێنینەوەو چێژی لێوەربگین .

 

ڕاشیگەیاند پارساڵ پێنج كەس لەم بوارەدا مۆڵەت دراوە ئەمرۆش لەم مەراسیمەدا نۆ كەس بەشدار بوون كەیەكیان خوشكەو لەگەڵ هاوسەرەكەی پێكەوە بەشدار بوون مۆڵەتمان پێدان و بۆ ساڵی ئایندەدەش لە خولێكداین كە 25 قوتابی بەشدارن تێیدا بۆیە لێرەوە ڕایدەگەیەنین كە ئەم جۆرە خولانە گەورەو بچوك ناناسێت هەموو چین و توێژەكان پێویستیان پێیەتی .

 

ڕێكخراوی توانست لەساڵی 2014دا دامەزراوەو لەبوارەكانی گەشەدان بە تواناكاندا كار دەكات و ئەم ئاهەنگەی بە هاوكاری دەزگای بەیان سازكردو تێیدا خەڵات و بڕوانامەی بەسەر بەشدار بواندا دابەشكرد.

 

 


سەلام بێستانسوری