پەرلەمانتارێك: ئەمڕۆ چاوەڕوانی ئەم سیناريۆیە بن

19/05/2016 - 09:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: سیناریۆیەكیان بۆ داڕێژراوم، بڕیارە پێنج شەمە كچ و دایكێك بەرنە بنكەی پۆلیسی كەسنەزان و چەند كەناڵێكی ڕاگەیاندن كۆ بكەنەوە گوایە من بكوژی ڕۆژنامەنوسێك بووم.

 

سۆران عومەر سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵاەیتی فەیسبوك نوسیوەیەت:" سیناریۆیەك بۆ بەندە داڕێژراوە، بڕیارە پێنج شەمە كچ و دایكێك بەرنە بنكەی پۆلیسی كەسنەزان و چەند كەناڵێكی ڕاگەیاندن كۆ بكەنەوە بۆ گواستنەوەی ئەم سیناریۆیە و سیناریۆكە ماوەی سێ ڕۆژە خەریكی داڕشتنین، وادانراوە دەست بەگریان بكەن و بڵێن كوڕو براكەمان لەلایەن سۆران عومەرەوە بێ سەروشوێن كراوە!".

 

هەروەها ئەوەش هاتووە: چاوەڕوانی ئەم سیناریۆبن ، ئەمە زانیاریەو لەیەكێك لەو كەسانەوە پێم گەشتووە كەلەنزیكەوە ئاگاداری سیناریۆكەیە.

 

سۆران عومەر ئەوەشی خستەڕوو: سیناریۆكە لەو دۆسێدا ئامادەكراوە كە لە 3/12/2007 هاوڕێیەكی ڕۆژنامەنوسم لەهەولێر بێ سەروشوێنكراوەو من شاهیدم لەسەر ئەو بێ سەروشوێن بوونە، بەڵام دەیانەوێ بیكەنە سیناریۆیەكی پێچەوانە.

 

 

سەلام بێستانسوری