ئەمریكا داوای لە فراكسیۆنە كوردیەكان كردوە بەزوترین كات بگەڕێنەوە بەغداد

19/05/2016 - 11:22 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو - سلێمانی
سەرۆكی فراكسیۆتنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: باڵوێزی ئەمریكا لە عێراق داوای لە سەرۆكی فراكسیۆنە كوردیەكان كردووە بە زوترین كات بگەڕێنەوە بەغداد.


د.موسەننا ئەمین سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە كوردیو ڕاگەیاند: باڵوێزی ئەمریكا لەبەغدا پەیوەندی بە سەرۆكی فراكسیۆنە كوردیەكانەوە كردوە و داوای لێ كردوون بەخیرایی بگەرینەوە بەغداد بۆ دەست بەكاربوونەوەی ئەنجومەنی نویێنەرانی عێراق.

 

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی پێشنیازێكی ئاراستەی كۆنسوڵی ئەمریكی لە بەغداد كردووە ڕایگەیاند: داوام لە كونسوڵی ئەمریكا كرد سەرۆكی فراكسیۆنە كوردیەكان و سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆببنەوە بە ئامادەبونی نوێنەری ئەمریكا و چەند مەرجێكمان هەیە با ئێوە ئاگادار بن كە لەسەر ئەو مەرجانە بەشداری كابینەكەی حەیدەر عەبادیمان كردو وە ئێستاش لەسەر مەرج و بەڵێن دەگەڕێنەوە بەغداد.

 

د.موسەننا ئەمین لەبارەی داواكارییەكانیان ووتی: ئێمە وەك فراكسیۆنە كوردییەكان جەخت دەكەینەوە لەوەی كە پێویستە سەرۆك وەزیرانی عێراق بە زوترین كات هێمنی و ئاسایشی عێراق بەگشتی و بەغداد بە تایبەت بپارێزێت و كۆتای بهێنرێت بە ئاڵۆزییە ئەمنیەكان.



هەروەها وتیشی: پێویستە حەیدەر عەبادی ئەو بەڵێنانەی كە بە كوردی داوە بە زوترین كات جێبەجێی بكات و وە لە گەڵ سەرجەم لایەنەكان ڕێك بكەوێت و چارەسەری سەرجەم قەیران و كێشەكان بكات و بە پێچیەوانەوە پێویستە دەست بەرداری پۆستەكەی ببێت ئەگەر توانمای چارەسەركردنی نیە.

 


سەلام بێستانسوری