ئەگەری دواخستنی كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ئارادایە بۆ ماوەی یەك ڕۆژ

21/05/2016 - 10:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


كوردیو ـ تایبەت

بەهۆی ئەوەی یەكەم رۆژی كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامی دەكەوێتە رۆژی هەینیەوە، داوایەك هەیە كە رۆژێك سازدانی كۆنگرە دوابخرێت و یاریدەری ئەمینداری گشتیش ڕایدەگەیەنێت تاوەكو ئێستا بڕیار لەو بارەتە نەدراوە و داوایەكی لەو جۆرە لە ئارادایە.

بڕیارە لە رۆژانی 27 و 28 ی ئەم مانگەدا حەوتەم كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەڕێوەبچێت، بەهۆی ئەوەی رۆژی یەكەمی كۆنگرەكە دەكەوێتە رۆژی هەینیەوە و هەندێك لە ئەندامانی كۆنگرەش وتاریبێژی ئایینین داوادەكرێت كۆنگرەكە بۆ رۆژێك دوابكەوێت.

دكتۆر محەمەد ئەحمەد، یاریدەدەری ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان بە كوردیوی ڕایگەیاند " بڕیاروایە كۆنگرە لە رۆژانی 27 و 28ی مانگی ئایار بەڕێوەبچێت, ئاساییە كە رۆژێك دوابخرێت و بكرێتە 28و29ی ئەم مانگە, بەڵام سەركردایەتی دەبێت ئەم بریارە بدات".

وتیشی "داواكە بۆ ئەوەیە كە هەندێك لە مامۆستایانی ئاینی كە وتاربێژن ئەندامی كۆنگرەن و ئەمە سەرەرای ئەوەش رەنگە گونجاو نەبێت بۆ ئەوەی لە هەینی دا ئەم كۆنگرەیە ساز بدرێت".
بەپێی زانیاریەكانی كوردیو ئەمرۆ لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتوو ئەو پرسە یەكلای دەكۆێتەوە.
یەكگرتووی ئیسلامی بە تاكە هێزی دیاری هەرێمی كوردستان و عێراق دادەنرێت كە لە سات و كاتی خۆیدا كۆنگرەی خۆی چوار ساڵ جارێك ساز دەكات و جیاواز لە حیزبە سیاسیەكانی تری ناوچەكە فۆبیای كۆنگرە ڕەوتی ئاسایی سیاسی تێك نەداوە.

 

am