حكومەتی هەرێم دەستی گرتووە بەسەر زیاتر لە یەك ملیار و نیو دۆلاری داهاتی نەوت

21/05/2016 - 10:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


سێ پەرلەمانتاری فراكسیۆنەكانی ( یەكگرتووی ئیسلامی و گۆران و یەكێتی ) ئاشكرای دەكەن كە حكومەتی هەرێم داهاتی نەوتی چوار مانگی دەس بتەسەر كردووە و دیار نیە كە بڕەكەی یەك ملیار و 686 ملیۆن دۆلارە و تاوەكو ئێستاش مچوە دابەش ناكات.


بە گوێرەی ڕاگەیەنراوێكی هاوبەشی هەرسێ پەرلەمانتار (د. عیزەت سابیر ئیسماعیل، عەلی حەمە ساڵح، د.شێركۆ جەودەت ) كە بە وتەی خۆیان بە هۆی پەكخستنی پەرلەمانەوە ناچار ئاراستەی ڕای گشتیان كردووە، تیایدا وردەكاری داهاتی نەوت ئاشكرا دەكەن.


لە یاداشتەكەدا هاتووە " لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەپرسین ئەم پارەیە لە كوێیە؟ ئەگەر ئەم ژمارانە هەڵەیە پوختەی داهات و خەرجی هەرێمی كوردستان لە 1-1-2014 وە تا ئەمرۆ بۆ خەڵكی كوردستان و ئێمەی پەرلەمانتار ئاشكرا بكەن؟"

 

یاداشتیك بۆ رای گشتی

بەڕێزان لە غیابی شەفافیەت و پێنەدانی زانیاری دروست و پەككەوتنی پەرلەمان و نەناردنی بودجە بۆ پەرلەمان بە پێویستی دەزانین ئەم یاداشتە ئاراستەی رای گشتی بكەین.

سەرچاوەكانی داهاتی هەرێمی كوردستان بریتیە لە داهاتی نەوت (بۆری و تەنكەر و بەرهەمی نەوتی) و غەیرە نەوت(گومرگەكان و داهاتی وەزارەتەكان)، وای دادەنێین كە داهاتی نەوتی تەنكەرو بەرهەمی نەوتی (گازو بەنزین و نەوتی سپی و گازی شل و نەوتی رەش)و داهاتی گومرگەكان‌و وەزارەتەكان هەمووی بۆ دابینكردنی سەرجەم خەرجیەكانی تری حكومەت بەكار دەهێنرێت
ئەم خشتەیە بریتیە لە پوختەی داهاتی نەوتی هەناردەكراو تەنها بە بۆری و خەرجی مووچەی فەرمانبەرانی هەریمی كوردستان لە 21-6-2015 بۆ 1-5-2016.

داهاتی هەناردەی بۆری نەوت خەرجی مووچەی فەرمانبەران

3950 ملیۆن دۆلار لە 21-6 بۆ 31-12-2015 2800 ملیۆن دۆلار 4 مووچەی فەرمانبەران. 4* 700 ملیۆن دۆلار
650 ملیۆن دۆلار داهاتی مانگی 1ی 2016 450 ملیۆن دۆلار مووچەی مانگی 1ی 2016
303 ملیۆن دۆلار داهاتی مانگی 2ی 2016 450 ملیۆن دۆلار مووچەی مانگی 2ی 2016
557 ملیۆن دۆلار داهاتی مانگی 3ی 2016 450 ملیۆن دۆلار مووچەی مانگی 3ی 2016
376 ملیۆن دۆلار داهلتی مانگی 4ی 2016
5836 ملیۆن دۆلار كۆی گشتی داهات 4150 ملیار دۆلار كۆی خەرجی
جیاوازیەكە بریتیە لە:

5836 ملیۆن دۆلار داهات-4150 ملیۆن دۆلار خەرجی مووچە= 1686 ملیۆن دۆلار

لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەپرسین ئەم پارەیە لە كوێیە؟ ئەگەر ئەم ژمارانە هەڵەیە پوختەی داهات و خەرجی هەرێمی كوردستان لە 1-1-2014 وە تا ئەمرۆ بۆ خەڵكی كوردستان و ئێمەی پەرلەمانتار ئاشكرا بكەن؟

د. عیزەت سابیر ئیسماعیل، عەلی حەمە ساڵح، د.شێركۆ جەودەت

 

am