ئەمڕۆ سەلیم جبوری لەگەڵ كوتلە سیاسیەكان كۆدەبێتەوە

21/05/2016 - 17:15 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بریارە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ نوێنەری كوتلە سیاسیەكانی ناو پەرلەمان كۆببێتەوە بەمەبەستی هیوەركردنەوەی بارودۆخی پەرلەمان و دەستپیكردنەوەی كۆبونەوەكانی پەرلەمان.
سەرچاوەیەكی نزیك لە سەلیم جبوری ، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی( ڕاصد)ی ڕایگەیاندوە " بریارە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ نوێنەری كوتلە سیاسیەكانی ناو پەرلەمان كۆببێتەوە بەتایبەتی بەمەبەستی هیوەركردنەوەی بارودۆخی پەرلەمان و دەستپێكردنەوەی كۆبونەوەكانی پەرلەمان."
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشداوە" بڕیاریشە سەلیم جبوری گفتو گۆبكات لەگەڵ كوتلە كوردستانیەكان بۆئەوەی بگەڕێنەوە بۆپەرلەمان ولە هەمانكاتیشدا لەگەڵ كوتلەی ئەحراری سەربە ڕەوتی سەرد كۆببێتەوە "
جێگەی ئاماژەیە بەهۆی بارودۆخی عێراق و هەڵكوتانە سەر باڵەخانەی پەرلەمان و هێرشكردنە سەر نوێنەرانی كورد لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە كوتلە كوردستانیەكان بِڕیاریاندا بایكۆتی كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی نوێنەران بكەن و تا ئێستاش بڕیاریان نەداوە بگەڕێنەوە بۆپەرلەمان .

أ.س