وەزارەتی دارایی ئەم مووچەیە دابەش دەكات

21/05/2016 - 18:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كوردیو - هەولێر

تا ئێستا وادەی دابەش كردنی مووچەی مانگی نیسان دیار نیەو چەندین قسەی یاوازی لەسەر كراوە، بەڵام بەرێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان وادەی دابەشكردنی موچەی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانی ئاشكرا دەكات .

خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان تا ئێستا مووچەی هیچ مانگێكی ئەمساڵیان وەرنەگرتوە ، ئەوەش بەهۆی بوونی گەندەڵیەكی گەورە لە لیستی سوودمەندنای ئەو چینەو لە ئێستادا حكومەت پێداچونەوەی پێ دەكات .

دەرون عومەر، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیانئاشكرای دەكات: بەپێی بڕیاری وەزارەتی دارایی سبەینێ ناوی ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانە دەنێرن بۆ گەنجینەی گەرمیان بۆئەوەی لەبانكی كەلار چەكی پارەی مانگی كانونی دووەمیان بۆ خەرج بكرێت، هەر سبەینێش دەست دەكەن بەدابەشكردنی .

ئەو بەرێوبەرەی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی بۆ بەتۆڕی هەواڵی سلێمانی وتویەتی: پێشتر لەگەرمیان نزیكەی حەوت هەزار و ٥٠٠ كەس موچەی خاوەن پێداویستی تایبەتیان وەردەگرت، بەڵام دوای وردبینیكردنی دۆسێی و ناوەكانیان لەلایەن وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی هەرێمەوە، موچەی نزیكەی دوو هەزار كەمئەندامی سنوری گەرمیان بڕدراوە كە لەوانە ٩٠٠ كەسیان دوو موچەیان هەیە، چونكە كەمئەندامی سەنگەربوون یان كەمئەندامی خانەنشینن و پێشتر لەفەرمانگە حكومییەكان دەوامیان كردووە .

راشیگەیاندووە: تەنها ناوی پێنج هەزار و ٥٢٩ كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت گەڕێنراوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكەیان، كە ئەوانیش ڕێژەی كەمئەندامیان لەسەرووی ٦٥% و تەنها كەمئەندامی هیمۆفیلیاو كەمئەندامی تالاسیمیا رێژەیی ٦٠%ی بۆ دیاریكراوە .

م. كانی