نرخی دۆلار بەرزتربوەوە

21/05/2016 - 18:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كوردیو - هەولێر


نرخی دۆلار بۆ ئەمرۆ شەممە لەگەڵ كردنەوەی بازاری دراو بە بەرزی دەستی پێ كردو لەگەڵ داخستنی بازاری دراویش بە بەرزتر مایەوە .

ئەمرۆ شەممە 2016/5/21 لەگەڵ كردنەوەی بازاری دراو نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 130 هەزارو 150 دیناری عێراقی بوو .

ئێوارەی هەمان رۆژیش لەگەڵ داخستنی بازاری دراو نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر 130 هەزارو 250 دیناری عێراقی بوو .

بەرزبونەوەی نرخی دۆلاریش بەهۆی ئەو شەڕو پێكدادان و دۆخی ئێستای بەغدایە كە لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكان لە ناوچەی سەوز روویاندا .

م. كانی