داواكاری‌ گشتی‌ لەبارەی‌ كەیسی‌ دكتۆر عەبدوللـەتیف بڕیارێكی‌ دەركرد

21/05/2016 - 23:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

داواكاری گشتی‌ خانەقین لەسەر كەیسەكەی دكتۆر عەبدولـلەتیف بڕیارێكی دەركردو تیایدا سكاڵای‌ یاسایی لەسەری تۆمار كرد.

ر ادێۆی‌ دەنگ كە تاكە ڕادێۆی‌ ئەهلییە لەسنوری‌ گەرمیان بڵاویكردەوە كە جێگرایەتی‌ داواكاری گشتی‌ لە قەزای‌ خانەقین، هەستاون بە تۆماركردنی‌ سكاڵا لەسەر د.عەبدول لەتیف ئەحمەد، بەتۆمەتی‌ مارەكردنی‌ هاوسەر لە دەرەوەی‌ دادگا.

بەپێی زانیاریەكانی‌ داواكاری گشتی‌، دكتۆر عەبدولەتیف لەبەرواری‌ (4/5/2016) لە دەرەوەی‌ دادگا هاوسەرگیریی كردوە و لە بەرواری‌ (11/5/2016) لەدادگا و لە سنوری‌ قەزای‌ خانەقین هاوسەرگیریەكەی‌ تۆمار كردوە.

بەپێی سكاڵایەكی‌ جێگرایەتی‌ داواكاری گشتی‌ خانەقین كە ناوەڕۆكەكەی‌ لای رادیۆی دەنگە، لە بەرواری‌ 18/5/2016، بە تۆمەتی‌ "هاوسەرگیری لە دەرەوەی‌ دادگا"، لە دادگای‌ خانەقین سكاڵای‌ لەسەر (عەبدول لەتیف ئەحمەد) تۆمار كردوە.

یاسای باری كەسێتی‌ هەمواركراوی‌ ساڵی 2008، مادەی‌ 10 بڕگەی‌ (5)، ئاماژە بەوەدەكات هەر كەسێك كە هاوسەری‌ دیكەی‌ هەبێت و لە دەرەوەی‌ دادگا هاوسەرگیریەكی‌ تر بكات، سزادەدرێت بە زیندانیكردن كەلە (3) ساڵ كەمتر نەبێت و لە (5) ساڵ زیاتر نەبێت.