مەسعود بارزانی نیگەران بووە    

21/05/2016 - 23:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

مەسعود بارزانی پێش ئەوەی لەفێستیڤاڵی كان نماییش بكرێت سەیری فیلمی پێشمەرگەی كردووە.
رۆژی 20-5 فیلمی پێشمەرگە لەچالاكییەكانی شەست و نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی كان لە فەرەنسا، بە بەشداری شاندێكی كوردستان نمایشكرا.
سیروان بارزانی، فەرماندەی هێزی پێشمەرگە بە رووداوی راگەیاندووە: پێش ئەوەی فیلمەكە لەفێستیڤاڵی كان نمایش بكرێت، پیشانی مەسعود بارزانی دراوە، بۆئەوەی سەیری بكات چۆن وێنەگیراوەو تێبینی لەسەر فیلمەكە چییە، ئەویش زۆر نیگەران بووە كاتێك دیمەنی شەهیدبوونی چەند پێشمەرگەیەكی لە فیلمەكەدا بینیوە.
راشیگەیاندووە: داواكراوە فیلمەكە لەپەرلەمانی بەریتانیا نمایش بكرێت، هەوڵدەدرێت لەپەرلەمانی ئەوروپاو ئەمریكاش نمایشبكرێت، دواتر دەدرێتە سینەماكان و لە كوردستانیش نمایشدەكرێت.
فیلمەكە وێنەی راستەقینەی شەڕی دژی داعشە، دیمەنەكانی شەهیدبوون، برینداربوون، بەدیلگرتن و سەركەوتنی پێشمەرگە پیشاندەدات، دوای نمایشكردنیشی خەڵاتكرا.
فیلمی دۆكیومێنتاری پێشمەرگە لەدەرهێنانی "بێرنارد هێنری لێڤی"، دەرهێنەری بەنێوبانگی فەرەنسییە كە خاوەنی چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتییە لەنێویشیان خەڵاتی كان، فیلمەكە 92 خولەكە لەهەرێمی كوردستان وێنەگیراوەو باس لەشەڕی داعش و پێشمەرگە دەكات.