یەكێتی :جێبەجێكردنی ڕێكەوتننامەكە یەكەم هەنگاوی خۆی نا

22/05/2016 - 17:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


میدیای فەرمی یەكێتی ڕایگەیاند كە لە سۆران و ڕانیە جێبەجێكردنی ڕێكەوتننامەكە یەكەم هەنگاوی خۆی نا.


بەگوێرەی هەوالێكی سایتی پیوكەی میدیا ئەمڕۆ یەك شەممە "، لە بارەگای مەڵبەند ( سیروان كوێخا نەجم) ئەندامی سەركردایەتی و بەپرسی مەڵبەندی 6 ی ڕێكخستنی سۆرانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە ئامادەبونی جێگر و كارگێڕ و ئەندامانی مەڵبەند پێشوازی لە وەفدی مەكۆی سۆرانی بزووتنەوەی گۆڕان كرد كەپێكهاتبون لە بەرپرس و ئەندامانی مەكۆ لە كەشێكی ئارامدا گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی ئێستای كوردستان و عیراق كرا".


مەڵبەندی ڕێكخستنی 6 ی سۆران و 24 ی ڕاپەڕینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەجیا پێشوازیان لە بەرپرس و ستافی مەكۆی گۆڕان كرد و هەردولا بەگرنگییەوە باسیان لە ڕێكەوتننامەی نێوانیانكرد.

هەروەها سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 22-5-2016، لە بارەگای مەڵبەند ( عەدنان حمەی مینا) ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی 24 ی ڕێكخستنی ڕاپەڕین بە ئامادەبونی جێگرو كارگێڕانی مەڵبەند پێشوازی لەوەفدێكی مەكۆی ڕانیەیی بزووتنەوەی گۆڕان كرد كە پێكهاتبون لە بەرپرس و ئەندامانی مەكۆ، لە كەشێكی هاوڕێیانەدا بارودۆخی سیاسی كوردستان و عیراق گفتوگۆی لەسەركرا.

لە هەواڵەكەدا هاتووە" هەردولا ڕێكەوتنامەی نێوانیان بە كارێكی گرنگ و پێویست زانی بۆ ڕێكخستنەوەی ناوماڵی كورد لە ئێستادا".

 

am