هەرێم دەتوانێت ئەم قەرزە وەربگرێت

24/05/2016 - 16:27 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


كوردیو - هەولێر

پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند:هەرێمی كوردستان بەپێی دەستوور مافی ئەوەی هەیە لەو قەرزە نێودەوڵەتییانەی بە عێراق دەدرێت پشكی خۆی وەربگرێت .

نەجیبە نەجیب ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەبەوەدەكات: بەپێی یاسای بوودجەی عێراق، حكوومەتی هەرێمی كوردستان مافی ئەوەی هەیە ل17% پشكی قەرزی سندووقی نێودەوڵەتیی لە عێراق وەربگرێت .

ئەو پەرلەمانتارە بۆ كوردیو دەشڵێت: وەرگرتنی قەرز بۆ پڕكردنەوەی بودجەی نەفەقاتی تەشغیلی و ئیستسمارییە، بەم جۆرەش و بە پێی یاسای بوودجە هەرێمی كوردستان دەتوانێت 17% ی قەرز لە عێراق داوا بكات .

م. كانی