فازل میرانی: زویر نەبوین تا هێور ببینەوە

24/05/2016 - 16:43 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو ـ سلێمانی ـ یانی یادگار
سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دەلێت ئێمە زویر نەبوین تا هێور ببینەوە و ئامادەی گفتوگۆین، دەشلێت قەیرانی دارایی پەیوەندی بە گرژی یەوەندیەكانی پارتی و گۆرانەوە نیە.


فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە میانەی مەراسیمی دەستبەكاربونی بەرپرسی نوێی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتی:" ئێمە وەك پارتی زویر نەبوین تا هێور ببینەوە وگفتوگۆ بكەین و ئیستا ئامادەی گفتوگۆین "


سەبارەت بە قەیرانی دارایی و پێنەدانی موچەی مانگی ئایارو نیسان كە گوایە پەیوەندی بە ململانێی پارتی و گۆرانەوە هەیە میرانی وتی:" قەیرانی دارایی پەیوەندی بە گرژی یەوەندیەكانی پارتی و گۆران و رێكەوتنی گۆران و یەكێتیەوە نیەو ئەوە دەبێت لە حكومەت بپرسن".


فازل میرانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد ئەوان لەبارەی رێكەوتنی گۆران و یەكێتیەوە هەڵویتسی خۆیان دەربریوەو وتیشی:" ئێمە خیلافاتمان هەیە لەگەڵ گۆران و یەكێتی و وتوشمانە ، بەڵام گۆران چی گۆری ، ناكرێت حزبێك خۆی بە زاناو حەكیم بزانێت و ئەوانی دیكەش غەشیم و نەزان".

 

 

 

سەلام بێستانسوری