چەند بەشێكی شاری سلێمانی بێ كارەبا دەبن

24/05/2016 - 17:03 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی كاركردنی كۆمپانیا یەك لە شەقامی خزمەتگوزاری سەرەكی تاسڵوجە – سلێمانی زیان بە كێبڵێكی ژێرزەی تەوژم (HT) ی كارەبا دەگات و بەهۆشیەوە بەشێكی شاری سلێمانی زیانی پێدەكات.

 

عەتا عەبدوڵا، بەڕێوەبەری تەكنیكی لە بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە ڕایگەیاند:" لەسەر شەقامی سەرەكی تاسڵوجە سلێمانی كۆمپانیا كاری هەڵكەندی كردوە و زیانی بە كێبڵێكی كارەبای تەوژم گەیاندوە و بەهۆیەوە ماوەی دوو رۆژە كارەبای ئینارەی شەقامی سەركی تاسڵوچە/ سلێمانی و چەند فەرمانگەیەكی حكومی بێ‌ كارەبا بوە، لە ناویاندا بینای سەرۆكایەتی دادگای سلێمانی و وداواكاری گشتی و بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی و چەند شوێنێكی دیكەش، كۆمپانیاش ئامادە نیە چاكی بكاتە".

 

وتیشی:" پێویستی بوو كۆمپانیا پێش كاری هەڵكەندن نوسراوی ئاراستە بەڕێوەبەرایەتیمان بكردینایە بۆ ئەوەی شوێنی كاركردن و مەساری كێبڵەكانی پێبڵێین، بەڵام كۆمپانیای بۆ كاركردن لە شوێنە هیچ نوسراوێكیان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردتی كارەبا نەكردووە بۆ دیاریكردنی ئاڕاستەتی كاركردن تا زیان بە كێبڵەكانی كارەبا نەگات، بۆیە زیاتی بەكێبڵەكان گەیاندوە و ئاماەش نیە چاكی بكاتەوە، كە لەڕووی یاساییەوە پێویستە چاكی بكاتەوە .

 


سەلام بێستانسوری