نرخی دراوەكان ... دۆلار بەرزبۆوە

24/05/2016 - 17:45 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كوردیو - هەولێر

جارێكیتر نرخی دۆلار بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی ، وەك هەمیشەش بەرزبونەوەی نرخی دۆلار كاریگەری دەكاتە سەر بازاری كەل و پەل و بەرزبونەوەی نرخ .

سەرلەبەیانی ئەمرۆ سێ شەممە 2016/5/24 نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 129 هەزارو 850 دیناری عێراقی بوو، بەڵام لەگەڵ داخستنی بازاری دراو لە ئێوارەی هەمان رۆژ نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 130 هەزار دینار تۆمار كرا .

نرخی دراوەكانیتریش بە جۆرێك بوو كە 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 146 هەزارو 500 دیناری عێراقی و و 100 هەزار تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە 37 هەزارو 750 دینارو 100 لیرەی توركیش بەرامبەر بە 44 هەزارو 500 دینار بوو .

م. كانی