سكرتێری پێشوی نەوشیروان مستەفا و ڕاوێژكاری سەرۆكی پەرلەمان چووە ناو پارتی

25/05/2016 - 13:13 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


ڕاوێژكارێكی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و سكرتێری پێشووی نەوشیروان مستەفا ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشكرای دەكات كە بە فەرمی پەیوەندی كردووە بە ریزەكانی پارتیەوە.


توانا فایەق هوشیار، سكرتێرو بەرپرسی پێشوی نوسینگەی نەوشیروان مستەفا‌، كە هاوكات راوێژكاری پێشكەوتوی سەرۆكی پەرلەمان بوە، بە ڕۆژنامەی ئاوێنەی راگەیاندووە “دوو ساڵ لەمەوبەر كاتێك راوێژكاری سەرۆكی پەرلەمان بوە دەستی لەكاركێشاوەتەوەو وازیشی لەگۆڕان هێناوە”.


ئەو هەڵسوڕاوەی پێشوتری بزوتنەوەی گۆڕان سەر بەبنەمالەیەكی ناسراوی شاری سلێمانییە، فایەق هوشیاری باوكی پارێزەرێكی ناوداری سەدەی رابردوی سلێمانی‌و خوشكەزای پیرەمێردی شاعیر بوە.
پێشتریش محمد حاجی بەرپرسی ژوری پەیوەندیە سیاسیەكانی گۆڕان و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی پەیوەندی كردنی بە پارتیەوە ڕاگەیاند.
دیاردەی سەنگەر گواستنەوە یەكێكە لە دیارترین سیماكانی مێژووی كاری سیاسی لە هەرێمی كوردستان و ناو بەناو بەشێوەیەكی دیار سەر هەڵدەداتەوە.

 

am