داعش لەمەخموریش شكێندرا

29/05/2016 - 09:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

كوردیو – مەخمور

 

هێزەكانی پێشمەرگە لەسنووری قەزای مەخمور هێرش دەكەنە سەر سەنگەری هێزەكانی پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگە هێرشەكە دەشكێنێت.
سەرچاوەیەك لەهێزەكانی پێشمەرگە لەمیحوەری مەخمور رایگەیاند، داعش بەهێزێكی زۆرەوە هێرشی كردۆتە سەر گوندی گراو، بەڵام هەرزوو پێشمەرگە لێیان هاتوونەتە دەست و تێكیان شكاندوون.
بەپێی زانیارییەكان پێشمەرگە لەم هێرشەی داعش زیانی نەبووە، بەڵام ژمارەیەك چەكداری داعش كوژراون و ناچاری پاشكەشە كراون

 

ئـ . كـ